
تیتر خبر :
په‌يامی مامۆستا "شێرکۆبێکه‌س" بۆ کۆڕی ڕێزلێنان له‌کاک جه‌لال مه‌له‌کشا
منبع خبر :
kurdishstudents 6/13/2006
متن خبر :
له رۆژی 20ی جۆزه‌ردانی 2706ی کوردی له لايه‌ن بنکه‌ی کازيوه‌ی زانکۆی پزيشکی تاران کۆڕێک بۆ رێز لێنان له چه‌ندين ساڵ خه‌باتی مامۆستا جه‌لالی مه‌له‌کشا به‌ڕێوه چوو.مامۆستا شێرکۆ بێکه‌سيش به ناردنی په‌يامێک له‌م کۆڕه‌دا به‌شداری کرد.ده‌قی په‌يامی کاک شێرکۆ به‌م شێوه‌يه:
رێز لێنان له شاعێرێکی نوێخواز ،رێز لێنانه له داهێنان
ئه‌گه‌رچی له رۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌ماندا فه‌زای ئازادی بۆ زمانی کوردی ته‌نگه‌به‌ر و مه‌ودای هه‌ڵفڕينی که‌م و کورت بووه،به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شیعر له خوێندنی خۆی نه‌که‌وتووه.له هه‌ر قۆناغێکدا چه‌ند تاريکيش بووبێ مۆمێکی جوانی شیعری هه‌ر تيا بووه.له ڕێ ڕه‌وی نوێبوونه‌وه‌ی شیعری کوردي‌دا و له‌م رۆژهه‌ڵاتی زمانه‌دا،له دوای سواره‌ی ئيلخانی زاده،جه‌لالی مه‌له‌کشا يه‌کێکه له‌و شاعيره پڕ به‌هرانه‌ی که ئه‌بێته نيشانه‌ی تازه‌گه‌ری و ئه‌فراندن و گروتينێکی هاوچه‌رخانه ئه‌داته‌وه به زمانه‌که‌مان.کاک جه‌لال زمانێکی به‌بڕشت و خه‌ياڵێکی فراوان و ڕوانينێکی وردی هه‌يه.شیعره‌کانی له دڵه‌وه بۆ دڵن.من پێم وايه ئه‌گه‌ر ئه‌م شاعيره ژيانێکی ئاسوده‌و دامه‌زراوی کۆمه‌ڵايه‌تی باشتری هه‌بوايه به‌رهه‌مه‌کانی گه‌وره‌تر ئه‌بوون.
کارێکی گه‌لێ جوان و چاکتانکرد که کاکه" جه‌لالی مه‌له‌کشا"تان بۆ ئه‌م ڕێزلێنانه هه‌ڵبژارد.منيش لێره‌وه ده‌ست خۆشيتان لێ ئه‌که‌م،هيوای سه‌رکه‌وتنانم و خوازياری ته‌مه‌نێکی درێژيشم بۆ ئه‌م شاعيره خۆشه‌ويسته‌مان. هه‌ر بژين.
براتان
شێرکۆ بێکه‌س7/7/2006

سید معروف صمدی فرماندار سنندجی مهاباد در دوره مدیریت و مسئولیت خود درمهاباد، بحران های جدی سیاسی- امنیتی پشت سر نهاد . بحران ها و نا آرامی هایی که سال گذشته ودر جریان کشته شدن "شوانه"شهروند مهابادی به اوج رسید. اوکه دو دوره نماینده سنندج در مجلس
رێبه ری ماندوو نه ناسی کورد جه نابی مام جه لال سه رۆک کۆماری عێراقی فیدرال
او پیشنیه تشکیل غیر رسمی اصلاح طلبان کرد را سال 76 هجری شمسی ذکرکرد وگفت:" اصلاحطلبان كرد گروهی اصلاح‌طلب و مستقل است و تنها در ارتباط با مشكلات و مطالبات مردم مناطق كردنشین فعالیت می‌كند."